ئاژانسی هەواڵی مێهر ، بەشی گەشتیاریی: مەشهەد شارێکی گەورەی ئێران و ناوەندی پارێزگای خوراسانی رەزەویە کە بە پایتەختی ڕۆحی ئێران و شوێنە پیرۆزە ئایینیەکان دەناسرێت.
دووهەمین شاری ئێران و پێنجەمین شاری جیهان لە بواری حەشیمەتەوە و بە بۆنەی حەرەمی ئیمام ڕەزاوە، هەموو ساڵێ میوانداری زیاتر لە 27 ملیۆن کەس لە ناوخۆی وڵاتە کە بۆ زیارەتی ئەم شوێنە پیرۆزە دێن و هەروەها 2 ملیۆن کەسیش لە دەرەوەی وڵاتەوە سەردانی ئەم شارە دەکەن.
بە پێی بەڵگە مێژووییەکان پاش هێرشی موغولەکان بۆ تووس، خەڵکی ئەم ناوچە بە ناچار بۆ مەشهەد کۆچیان کرد و بەم شێوە مەشهەد بووە شارێکی گەورە و پڕجەماوەر کە لە سەردەمی نادرشاد پایتەختی ئێران بوو.
گەرچی لە هەموو کەمینە ئایینیەکان لەم شارەدا دەژین بەڵام زۆربەی خەڵکی مەشهەد، موسوڵمان و شێعەی 12 ئیمامین.
بوونی گۆڕی ژمارەیەک لە گەورەکانی ئایین، شیعر و ئەدەبیات کە کاریگەری زۆریان لە فەرهەنگ و زمانی ئێرانیدا بووە، بۆتە هۆی ئەوەی مەشهەد ببێتە شارێکی مۆدێڕن و خاوەنی چەندین شوێنی بازرگانی و گەشتیاری پێشکەوتوو.
شوێنە گەشتیارییەکانی مەشهەد
گۆڕی ئیمام ڕەزا لە مەشهەد کە بە ناوی حەرەمی ڕەزەوی دەناسرێت، شوێنێکە کە گۆڕی ئیمام ڕەزا و چەند بینایتر لە خۆ دەگرێت. لە بواری ڕووبەرەوە گەورەترین و لە بواری حەشیمەتەوە دووهەمین مزگەوتی جیهانە.
مزگەوتی گەوهەرشاد، مۆزە، کتێبخانە، چوار قوتابخانەی زانستە ئایینیەکان، گۆڕستان، زانکۆی زانستە ئایینیەکانی ڕەزەوی و هۆڵێکی نان خواردن و چەند بینای دیکە لەم شوێنە کۆ بوونەتەوە و بۆتە شوێنێکی گەشتیاری بەناوبانگ لە ئێران.
مزگەوتی 72 تەن، مزگەوتی کەرامەت، گۆڕی پیرپالاندوز، گۆڕی شێخ نخودکی، گومەزی خشتی، گومەزی سەوز و گۆڕی خاجە ڕەبیع لە دیکەی شوێنە ئایینیە پیرۆزەکانی مەشهەدە.
ئەم شارە هەروەها زۆر شوێنی مێژوویی تێدایە کە هەمیشە میوانداری گەشتیارانە. لەوانە دەتوانین ئاماژە بۆ وێستگەی ڕێگای ئاسن، گومەزی هارونیە، قوتابخانەی عەباس قولیخان، گۆڕی نادرشا و گۆڕی فێردەوسی بکەین.
شوێنە گەشتیاریە سروشتییەکانی مەشهەدیش بەناوبانگن لەوانە دەتوانین ئاماژە بە تورقەبە، شاندیز، پارکی وەکێڵ ئاوا، باخچەی ئاژەڵانی وەکێڵ ئاوا، تاڤگەی ئەرتکەند، تاڤگەی قەرەسوو، دەربەندی ئەرداک، عەوت عەوز، چاوکەی گێڵاس و چاوکەی گراب و ... بکەین.
خواردن و دیارییەکانی مەشهەد
خواردنە نەریتییەکانی مەشهەد زۆر بە ناوبانگن و هەموو گەشتیاران پێشوازی لێ دەکەن لەوانە دەکرێ ئاماژە بۆ قیمەی مەشهەدی، کەواو شیشلیک، ماقووت، ئاش ماس، خورشت ڕێواس بکەین.
یەکێک لە نەریتە کۆنە ئێرانییەکان کڕینی یادگاری و دیاری دان بە هاوڕێیانە. باشترین دیاری مەشهەد زەعفەران، زرشک، عەتر، شتومەکی دەستکرد، نەوات و ...ە.
Your Comment